بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆس، چاوەڕوان دەکرێت ئەمەریکا و ئێران بە هاوکاری ناوبژیوانی قەتەر و پاکستان، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن و بە شێوەی ئەلکترۆنی یاداشتێکی تێگەیشتن واژۆ بکەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم یاداشتە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ئاگربەستەکە درێژ دەکاتەوە، ڕێگە بە کردنەوەی دووبارەی گەرووی هورمز دەدات و دەستپێکردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران ڕێک دەخات.

بەرپرسانی ئەمەریکایی و سەرچاوەکانی وڵاتە ناوبژیوانەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە واژووکردنی بەڵگەکە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت و وتوویانە کە هۆکاری سەرەکی ئەو بڕیارە لۆجستیکیە.

بەپێی سەرچاوەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەوەیە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، و سەرۆکی تیمی گفتوگۆکارانی واشنتن، نەیدەتوانی پێش گەڕانەوەی سەرۆک دوناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە، بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا.