بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە یانەی كەربەلا دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-0 لە ئەمانەی بەغدای بردەوە، سەركەوت بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.
یانەی كەربەلا بە بردنەوەیەكی بە ئەنجامی 1-0 لە ئەمانەی بەغدا سەركەوتنی خۆی مسۆگەر كرد، ئەمەش بە تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن یاریزانی كەربەلا سەمەد قادری لە خولەكی نۆیەمی قۆناغی دووەمی قۆناغی پلەی ئۆف .
هەروەها یانەی كەربەلا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفیشدا بە هەمان ئەنجامی 1-0 سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.
لە ئەنجامدا یانەی ئەمانەی بەغدا بۆ وەرزی 2026/2027 دەگەڕێتەوە خولی نایابی عێراق.

