بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیكرد لە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەڕێز كەریم حەمادی، بە مەبەستی تاوتێكردنی ڕەوشی كاری ڕاگەیاندن لە وڵاتدا و دۆزینەوەی ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوكاریی هاوبەش.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە دیدارەكەدا جەختی لە گرنگییەكی یەكجار زۆری گەشەپێدانی گوتاری ڕاگەیاندن كردەوە بە شێوازێك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاستەنگەكانی ئێستادا، هەروەها ستایشی ڕۆڵی پێشەنگانەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد.

راشیگەیاند دامەزراوەی یاسادانان پەرۆشە بۆ پێشكەشكردنی پشتگیری تەواو بۆ تۆڕەكە لە سەرجەم ئاستەكاندا، بەتایبەتی پشتگیری یاسایی و مەعنەوی، بەجۆرێك كە دەستەبەری بەهێزكردنی بكات بۆ بەجێهێنانی پەیامە نیشتمانییەكەی بە تەواوی پیشەییبوون و سەربەخۆییەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی، و جەختی لە پابەندبوونی تۆڕەكە كردەوە بە بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەكانی و بەردەوامبوونی لەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندن و پیشەییەكەی لە ڕووماڵكردنی ڕووداوەكاندا بە شێوازێك كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات و پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری بەهێزتر بكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

13 حوزەیران2026