بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی سەید عەمارحەكیم، داوای كرد كە سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی هەمەچەشن بكرێت لە ڕێگەی بوژاندنەوەی كەرتە بەرهەمدارەكانی وەك كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا و دووركەوتنەوە لە دەوڵەتێكی كرێچی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی سەید عەمارحەكیم ، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی دیوانی بەغدا لەگەڵ گۆڵبژێرێك تواناكارانی ژن و پسپۆڕی دیار كۆبووەوە، و كۆمەڵێك بابەتی نیشتمانی و گەشەپێدان و سیاسییان تاوتوێ كرد.

بەگوێرەی بەیاننامەكە سەید حەكیم جەختی : لە گرنگی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە كۆمەڵگە كردووەتەوە، ئاماژەی بە ئەو تەحەددای سەختانەی عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەوانە شەڕ و سزا ئابووری و تیرۆر، داوای پەروەردەكردنی نەوە نوێیەكان لەسەر ئەو قۆناغە تاریكە و دۆكیۆمێنتكردنی تاوانەكانی ڕژێمی پێشوو لە دژی گەلی عێراق كردوە، جەختی لە شانازی بە دەستكەوتی دیموكراسی لە عێراق كردەوە، سەرەڕای هەموو كەموكورتیەكان، جەختی لەوە كردەوە كە بنیاتنانی دەوڵەت دەروازەی ڕاستەقینەی عێراقێكی بەتوانا و بەهێزە كە تاكە لێهاتووەكان بگەنە پێگەی بڕیار، داوای لەم كەسە لێهاتووانە كرد كە چارەسەری واقیعی و پراكتیكی پێشكەش بكەن كە بەشدارن لە خزمەتكردنی میللەت.

سەیدحەكیم داوای كرد سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی هەمەچەشن بكرێت لەڕێگەی بوژاندنەوەی كەرتە بەرهەمدارەكانی وەك كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەكنەلۆژیا و دووركەوتنەوە لە دەوڵەتی كرێنشین، هەروەها جەختی لە گرنگی ئاژەڵداری وەك بەشێك لە سیستەمی ئاسایشی خۆراك و دۆزینەوەی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ قەیرانی كارەبا كردەوە.

سەید حەكیم جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و ڕاهێنانی گەنجان بۆ دابینكردنی داواكارییەكانی بازاڕی كار، و ڕەخساندنی هەلی كار لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووكەوە بۆ چارەسەركردنی بێكاری كردەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كاری سیاسی وەك هەر كارێكی دیكە پێویستە بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتیەوە پراكتیزە بكرێت.