بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای میسان تۆماركراوە.

لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و چاودێری بومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ چاودێری بومەلەرزەزانیمان بوومەلەرزەیەكیان لە نزیك سنووری عێراق و ئێران لە پارێزگای میسان تۆماركرد، بە گوڕی (4.2) لەسەر پێوەری ڕێختەر.

بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی ڕوونیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە : بومەلەرزەكە نزیكەی (65) كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری عمارە لە پارێزگای میسان، لەسەر كەرتی سنووری نێوان عێراق و ئێران بووە، و دانیشتوانی نیشتەجێی ئەو نزیكانە بە پلەی جیاواز هەستیان پێكردووە.

وەزارەتەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە خۆیان لە هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست وپروپاگندە بەدوور بگرن و پابەندبن بە ڕێنماییەكانی سەلامەتی بوومەلەرزە.