بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ، گرتنی یەكێك لە كەسایەتییە ئیداری و داراییە دیارەكانی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند، بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی خێرا و پێشوەختەدا، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری و ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی حەوتی پیادە، بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری قائیم، توانیان یەكێك لە دیارترین كەسایەتییە ئیداری و داراییەكانی داعش بگرن كەگروپی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار.
ئاماژە بەوەشكراوە : ئۆپەراسیۆنەكە كە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری زۆر ورد بووە، بووە هۆی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستە ناسراو بە ئەبو موسعەب، كەسی سەرەكی بەرپرسیارە لە دابەشكردنی ئەو شتانەی كە بە ( كەفالات) و (شایستە داراییەكان و پاڵپشتی) ناسراون بەسەر توخمە تیرۆریستییەكان و خێزانەكانیان لە ناوچەی بەناو ولایەتی فورات.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێی مادەی 1/4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردن لە دژی تیرۆریستەكە دەرچووە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دووپاتی كردەوە : ئەپەراسیۆنە پێشوەختەكانی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو توخمە تیرۆریستیانەی كە ماون و بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات بەردەوام دەبن.

