ئەمەریکا شەوی هەینی لە یاریگای سۆفای لە لۆس ئانجڵس بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 1 لە پاراگوای بردەوە و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەست کرا بە یەکەم یاری ئەم جامی جیهانییەی 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
هەڵبژاردەی ئەمەریکا لە گەیمی یەکەمی یارییەکەدا بە تەواوەتی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردوو و سێ گۆڵیان تۆمارکرد.
پاراگوای کێشەی زۆری هەبوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا، بێجگە لە گۆڵەکان ئەمەریکا چەندین دەرفتی تری گۆڵ تۆمارکردنی لەدەست چوو.
یاریزانی هێرشبەری ئەمەریکا فۆلەرن بالۆگوان ئەستێرەی شەو بوو، دوو گۆڵی تۆمارکرد. دێمیەن بۆبابیلاش گۆڵێکی تری بۆ ئەمەریکا تۆمار کرد.
یاریزانی پاراگوای مەریسیۆ، لە گەیمی دووهەمی یارییەکەدا گۆڵێکی بۆ پاراگوای تۆمار کرد.
لە کاتی زیادەی یارییەکەدا لە دوا خولەک یۆڤانی ڕەینا، گۆڵی کۆتایی بۆ ئەمەرکا تۆمار کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ روبیۆ لە یەکەم یاری ئەمەریکا لەم مۆندیالە ئامادە بوو. یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری جیهانی لە پۆستێکی ئێکسدا وێنەی ڕوبیۆی لە کاتی یارییەکەدا بڵاو کردووەتەوە.
بە سەرکەوتن لەم یارییە ئەمەریکا نزیک بووەوە لە چوون بۆ قۆناغی داهاتووی جامی جیهانی تۆپی پێ.
جامی جیهانی 2026، کە بە هاوبەشی لە لایەن ئەمەریکا، کەنەدا و مەکسیکەوە میوانداری دەکرێت، لە ڕۆژی 11ی مانگی شەش لە مەکسیکەوە دەستیپێکرد و لە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکدا مەکسیک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە ئافریکای باشووری بردەوە.



