بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی ئاڕاستەی پەرەپێدانی میكانیزمێكی نوێی كرد كە لە گرێبەستەكانی دەستەی بیمەی تەندروستی لەگەڵ نەخۆشخانە و كلینیكەكانی تایبەتدا پەسەند بكرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی ئاڕاستەی پەرەپێدانی میكانیزمێكی نوێی كردووە كە لە گرێبەستەكانی دەستەی بیمەی تەندروستی لەگەڵ نەخۆشخانە تایبەتەكان و كلینیكەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بیمەدا پەسەند بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بەو گرێبەستە ئەسڵیانەی كە دەستە لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە تەندروستییە تایبەتەكاندا ئەنجامیداوە، و میكانیزم و بڕیارەكانی پەسەندكردنیان، لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو خەرجییە ناڕەوا و زیادەڕۆییانەی كە بە چاودێریكردن ئاشكرا دەبن.

جەختی لەسەر پێویستی پەسەندكردنی بنەمای زیادكردنی ئەو باجانەی كە قەرزاری هەندێك لەو دامەزراوانەن لەلایەن دەستەوە لەسەر حیسابی یەكپارچەیی زانستی و پیشەیی و ئەوەی كە نەخۆشەكە لەڕاستیدا پێویستی پێیەتی لە پرۆسەی دەستنیشانكردن و چارەسەركردندا.