بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی وەزیری ژینگە سروە عەبدولواحید، دووپاتی كردەوە كە زۆربوونی ئاوی ئێستا بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی بوژانەوەی تەواوی ژینگە.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و عەبدولواحید ڕایگەیاند : ئەو زۆری ئاوەی عێراق لەمساڵدا شاهیدی بووە، لە ئەنجامی زیادبوونی بارانبارین، لافاو و دەردانی ئاو، بەشداربووە لە باشتركردنی كوالێتی ئاو و گەیشتن بە پێشكەوتنی ڕێژەیی لە بوژاندنەوەی سیستەمی سروشتی و ژمارەیەك لە تاڵاوەكان، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە خوار ئاستی پێویستدایە بۆ بەدەستهێنانی بوژانەوەی تەواوی ژینگە و دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئاو سەرچاوە سروشتییەكان.

ڕوونیشیكردەوە : دۆخی ئاو لە عێراق هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو بووەتەوە، ئەمەش پێویستی بە هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پابەندبوون بە چوارچێوەی مرۆیی و یاسایی هەیە بۆ دابەشكردنی یەكسانی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەكان، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ژیان و پاراستنی ئیكۆسیستەمەكان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی وشكەساڵی كە هەم لەسەر مرۆڤ و هەم سروشت دەگرێتەوە،ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی ژینگە كار لەسەر پەسەندكردنی سیاسەتێكی تۆكمەی هۆشیاری گشتی دەكات بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە، دامەزراوەكانی حكومەت، و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامانجی دامەزراندنی پراكتیكی دروستی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو، وازهێنان لە كلتوری پاشەڕۆ، و پێشخستنی ڕەفتارەكانی پاراستنی ئاو.

وەزیری ژینگە جەختی لەوە كردەوە : كە پەسەندكردنی تەكنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و بەردەوام لە كەرتی كشتوكاڵدا، لەگەڵ بەڕێوەبردنی دروستی سەرچاوەكانی ئاو، نوێنەرایەتی چارەسەری گونجاو دەكات بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی كەمی ئاو و گۆڕانی كەشوهەوا، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی ئاو و ژینگە بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو.