بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی ئێران پشتڕاستی كردەوە كە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ ڕێككەوتنی ئەمنی و ئابووری بەبێ هیچ بەڵێنێكی نوێی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بە گێڕانەوە لە وردەكارییەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە لە ئێستادا لە نێوان ئێران و ئەمریكا واژۆ دەكرێت و ئاماژەی بەوە كردووە كە دەقەكە ئاماژەیە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی تەواوەتی لە هەموو بەرەكاندا، هاوكات جەختی لەوە كردووەتەوە كە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا ناخرێتە ناوەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، هێڵكاری گشتیی یاداشتنامەكە هیچ بەڵێننامەیەكی نوێی ئەتۆمی بۆ ئێران لەخۆناگرێت، ئاماژەی بەوەدا كە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی ئێران بەپێی مەرجەكانی لێكتێگەیشتنەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە، هاوكات جەخت لەوە دەكاتەوە كە تاران دەستبەرداری مافی پیتاندن یان بەڕێوەبردنی ماددە پیتێنراوەكان لە چوارچێوەی خاكەكەیدا نابێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو : بڕیارە لەماوەی 60 ڕۆژدا دانوستانەكان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی دەستپێبكاتەوە لە واژۆكردنی یاداشتنامەی كۆتاییهێنان بە شەڕ، لە چوارچێوەیەكدا كە ئێران پابەندە بە پرەنسیپی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی تەنها، بەبێ سەپاندنی سنوورداركردنی زیادە.
سەبارەت بە ڕێگا دەریاییەكانیش ئاژانسەكە ڕوونی كردەوە : كە یاداشتەكە هیچ پابەندبوونێكی ئێران لەخۆناگرێت بۆ دەستبەرداربوون لە كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز یان گۆڕینی پێگەی هورمز، جەختیشی كردەوە كە بەڕێوەبردنی ئەم بابەتە لەگەڵ سوڵتانییەتی عومان هاوئاهەنگ دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆڵێكی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمریكا هەبێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ڕێككەوتنە ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا پەسەند بكرێت، بەڵێنێكی ئەمەریكاش لەخۆدەگرێت بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە لوبنان، هاوكات جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەقەكە ئاماژە بە درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە ناكات، بەڵكو ئاماژە بە كۆتاییهێنان بە شەڕەكە بە تەواوی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە : تاران گەرەنتی سەبارەت بە ئازادكردنی سەروەت و سامانە بەستووەكانی بەپێی میكانیزمە ڕێككەوتووەكان وەرگرتووە، لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنە هەمەلایەنەی كە ئێستا لە نێوان هەردوولادا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

