بەدواداچوون - INA
کەنالی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی ڕایگەیاند: چەند نهۆمێک لە وەزارەتی جەنگ (پێنتاگۆن) چۆڵکراون دوای ئەوەی ڕاپۆرت لەسەر بوونی ماددەی مەترسیدار دراوە.
کەناڵەکە لە زاری بەرپرسێکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گواستیەوە کە "کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە لەناو پێنتاگۆن بڵاوەیان پێکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوێکی پەیوەندیدار بە ماددە مەترسیدارەکانەوە"، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.

