بەغداد – INA

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی چارەسەری بانکی و دارایی گشتگیری بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و تایبەت لەوانەی مووچەکانیان بەبانکی کراوە ڕاگەیاند>

بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "باکێجێکی هەمەجۆر لە بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییە تایبەتەکان پێشکەش بە کڕیارانی تەوتین دەکات، کە قەرز، کارتی کریدیت، حیسابی پاشەکەوت و وەبەرهێنان دەگرێتەوە، جگە لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و تۆڕی لقەکان و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) کە لە پارێزگا جیاوازەکاندا بڵاوبوونەتەوە".

راشیگەیاند: "ئەو کارتە کریدیتەی بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و تایبەت تەرخانکراوە، ڕێگە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەدات (قەرزێک) بەدەستبهێنن کە دەگاتە شەش ئەوەندەی مووچەکەیان، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت دەتوانن داراییەک تا سێ ئەوەندەی مووچەکەیان بەدەستبهێنن، لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرم بۆ شێوازی دانەوەی".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "قەرزی نایاب بۆ فەرمانبەرانی تەوتین دابین دەکات بە داراییەک کە دەگاتە ٦٠ ملیۆن دیناری عێراقی، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە کەسییەکان و کارە بچووک و مامناوەندەکاندا".

روونیشیکردەوە: "بانکەکە کۆمەڵێک چارەسەری پاشەکەوت و وەبەرهێنان دەخاتەڕوو، لەوانە حیسابی قازانج بە داهاتێکی ٦.٥٪ کە پێشوەختە دەدرێت، و حیسابی سپاردەی وەبەرهێنان بە داهاتی ساڵانە کە دەگاتە ١٠٪ و مانگانە دابەش دەکرێت، جگە لە حیسابی پاشەکەوت بە داهاتێکی ساڵانە بە ڕێژەی ٥٪".

ئاشكراشیكرد: "قەرزی وزەی خۆر دابین کراوە؛ وەک پاڵپشتییەک بۆ گۆڕانکاری بەرەو بەکارهێنانی وزەی خاوێن، بە داراییەک کە دەگاتە ١٨ ملیۆن دینار بۆ تاکەکان و یەک ملیار دینار بۆ کۆمپانیاکان، ئەمەش پەیڕەکردنی چارەسەرە ژینگەییە بەردەوامەکان بەهێز دەکات".

بانکەکە جەختیکردەوە لەسەر "بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی تەوتین و کۆکردنەوەی دارایی، بە پشتبەستن بە تۆڕێکی بەرفراوان لە لقەکان و ئامێرەکانی ATM و ئەزموونێکی گەشەسەندوو لە پێشکەشکردنی چارەسەرە داراییەکان بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکان".

ئەوەشی ڕوونکردەوە: کە "ئەم خزمەتگوزارییانە لە چوارچێوەی دیدگای بانکەکەدا دێن کە ئامانجی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بانکی گشتگیرە کە لە نێوان داهێنان، نەرمی و ئاسانی دەستڕاگەیشتندا کۆدەبێتەوە، هاوشانی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە وەبەرهێنانییەکان و ئابووری نیشتمانی و بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە کەرتی بانکی عێراقیدا".