بەدواداچوون - INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ڕێگرییان لە دەستبەکاربوونی کەشتییەکی نەوتهەڵگر کردووە کە ئاڵای غینیا بیساوی هەڵگرتووە لە کەنداوی عومان.
فەرماندەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: "سێیەم کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان پەکخراوە"، و دووپاتیشیکردەوە کە "کەشتییەکە هەستاوە بە پێشێلکردنی ئەو گەمارۆیەی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە".
ڕوونیشیکردەوە: "کەشتییە نەوتهەڵگرەکە ئاڵای غینیا بیساوی هەڵگرتبوو، و یەکێک لە فڕۆکە ئەمریکییەکان بە دوو موشەکی جۆری هێڵفایەر ئامانجی گرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی پەکخستنی".
