بەغداد - INA

وەزیری کشتوکاڵ، عەبدولڕەحیم شەمەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێکردنی هەناردەکردنی ماسی بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە بۆ دەستکەوتی گرنگ بە مەبەستی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ.

شەمەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بۆ یەکەمجار لە عێراقدا، هەناردەکردنی ماسی بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکرد، ئەمەش هەنگاوێکە کە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ناوبانگی عێراق و ماسی و بەرهەمە عێراقییەکان کە بە کوالێتی بەرز ناسراون، بەدی دەهێنێت".

وەزیر راشیگەیاند: "ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە بۆ ئەو دەستکەوت و کارانەی کە وەزارەت لە ئێستادا ئەنجامیان دەدات لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، بەردەوامبوونی پرۆسەی کشتوکاڵی، ئاسانکاری و لابردنی ڕێگرییەکان، بەدیهێنانی دەستکەوتی ئابووری گونجاو بۆ بەخێوکەرانی ماسی و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی لە وڵاتدا".