بەدواداچوون - INA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر نوێبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربڕی، و جەختی لەسەر گرنگی خۆڕاگرتن و دوورکەوتنەوە لە هەر هەنگاوێک کردەوە کە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژی لە ناوچەکەدا.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "هەستی نیگەرانی دەردەبڕین لە نوێبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان"، و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە "بە بەرپرسیارێتییەوە بجوڵێنەوە و دیالۆگ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بگرنەبەر".
رونیشیكردەوە: "بەردەوامبوونی پەرەسەندنەکان ڕەنگە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەبێت"، و جەختی لەسەر "پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی".
