بەغداد – INA
وەزیری دارایی فالح ساری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە پاڵپشتیکردنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كردەوە بۆ پێشکەشکردنی گوتارێکی ڕاگەیاندن کە ڕەنگدانەوەی کارە لەپێشینەکانی دەوڵەت بێت و دەست لەسەر کێشەکانی خەڵک دابنێت.
وەزارەتی دارای لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری دارایی فالح ساری پێشوازیی کرد لە شاندی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بە سەرۆکایەتی کەریم حەمادی، کە تێیدا وەزیر گوێبیستی پوختەیەک بوو دەربارەی واقیعی کاری تۆڕەکە، و ئاڕاستەکانی پەرەپێدانی ئەدای ڕاگەیاندنی، و دیارترین ئەو تەحەددییانەی ڕووبەڕووی کاری ڕاگەیاندنی نیشتمانی دەبنەوە".
وەزیر تەئكیدیکردەوە: "لە پاڵپشتیکردنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە پێشکەشکردنی گوتارێکی ڕاگەیاندن کە ڕەنگدانەوەی کارە لەپێشینەکانی دەوڵەت بێت و دەست لەسەر کێشەکانی خەڵک دابنێت"، و جەختی لەسەر "گرنگیی بەهێزکردنی ناوەرۆکی ڕاگەیاندنی پسپۆڕانە کردەوە، بەتایبەت لە بابەتە ئابووری و داراییەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە ئاسانکردنی زانیارییەکان، و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی سەبارەت بە ڕێکار و سیاستە حکومییەکان، و نزیککردنەوەی وێنەکە بۆ هاوڵاتی بە شێوەیەکی ڕوون".
لەلایەن خۆشییەوە، شاندی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی "متمانەی خۆی بەو ڕێکارانە دەربڕی کە وەزارەتی دارایی دەیانگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی تەحەددییە ئابووری و داراییەکانی ئێستا"، و پێزانینی خۆیان نیشاندا بۆ "ئەو هەوڵانەی کە وەزیر سەرکردایەتییان دەکات لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی دارایی و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە، بە شێوازێک کە پاڵپشتی لە سەقامگیری بکات و پێداویستییەکانی قۆناغەکە بەهێز بکات".
بەیاننامەکە راشیگەیاند: " شاندەکە پێزانینی هەبوو بۆ پاڵپشتیی وەزیر بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، و پەرۆشییەکەی بۆ پشتگیریکردنی ڕۆڵی نیشتمانیی تۆڕەکە لە چەسپاندنی پیشەییبوونی ڕاگەیاندن و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی گشتی".



