یاریگا – کیلیان ئێمباپێ لە دوایین دوو یاریی دۆستانەی فەرەنسا بەرامبەر کۆتیڤوار و ئێرلەندای باکوور گۆڵی نەکردووە. ئەگەرچی سەرکردایەتیکردنی لەلایەن دیدێ دیشامپی راهێنەرەوە ناخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام لە فەرەنسا رەخنەی لێگیراوە بەهۆی ئاستی ئەم دواییەی و یاریکردنی وەکوو هێرشبەری نووک، پێگەیەک کە هەرگیز بە تەواوی لەگەڵیدا رانەهاتووە. ئێمباپێ گەشتێکی کورتی بۆ مەدرید کرد لە ماوەی …