دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتن نەکات، چی ڕوودەدات؟ لە وەڵامدا وتی "سبەی شەویش بە توندی بۆردومان دەکرێن."

دۆناڵد ترامپ هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ئەو کەناڵە وتی "ڕاستەوخۆ" لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەی کردووە. سەرۆکی ئەمەریکا نێو و هەڵوێستی ئەو بەرپرسانەی نەخستەڕوو.

ترامپ وتی ئێرانییەکان داوایان لێکردووە هێرشەکان ڕابگرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند 49 مووشەکی تاماهاک بۆ لێدانی ئامانجەکان لە ئێران بەکارهێنراون. وتیشی بەشێک لەو ئامانجانە تەنها نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە تارانی پایتەختەوە دوور بوون.

دۆناڵد ترامپ وتی ئاگربەست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەموو ئاگربەستێکی دیکەی جیهان پێشێل کراوە. وتیشی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تەنیا لە زمانی "هێز" تێدەگەن.