نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێکردنی وەشاندنی هێرشی بەرگریی زیاتری بۆ سەر چەندین ئامانجی جیاواز لە ئێران ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە: "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەمڕۆ، ڕێک لە کاتژمێر ٥:١٥ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە ڕێنمایی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، دەستیان کردووە بە وەشاندنی هێرشی بەرگریی زیاتر بۆ سەر چەندین ئامانج لە ئێران."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک دێن بۆ سەر شەڕانگێزیی بەردەوام و بێ پاساوی ئێران."

