نێودەوڵەتی – INA
پێگەی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە ئەو ئامانجانەی هێرشیان کراوەتە سەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ڕادارەکان لە باشووری ئێران دەگرنەوە.
پێگەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە: "ئەو ئامانجانەی هێرشیان کراوەتە سەر دەکەونە باشووری ئێران و سیستمی بەرگریی ئاسمانی، ڕادارەکان و یەکەکانی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دەگرنەوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئامانج لەم هێرشانە گوشارخستنە سەر تارانە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەنگە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژیی سەربازی."

