بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێکی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا نارد، کە تێیدا ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنیدا خرانەروو..
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عەرەبی سوریا بەڕێز ئەحمەد شەرع کرد، کە لەلایەن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقەوە بەڕێز حەمید ڕەشید شەتری"ـەوە گواسترایەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیامەکەی زەیدی جەختی لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، بەشێوەیەک ئاستی هەماهەنگی دوولایەنە بەهێز بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە لە بواری ئەمنی و ئابووریدا، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش".
لای خۆیەوەبەڕێز شەرع سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ زەیدی و حکومەتی عێراق دەربڕی و پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگە هاوبەشانەی کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە سەپێنراون، هەروەها گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا، بەتایبەتی لە هەردوو بواری ئەمنی و ئابووریدا

