بەدواداچوون - INA

سوپای داگیرکەری ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە، دانی نا بەوەدا کە بنکەی ڕامات دافید لە کاتی هێرشە نوێیەکەی ئێراندا پێکراوە.

لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەکانی هێزی ئاسمانی ئاماژە بەوە دەکەن کە 'پارچەی بەرپەرچدانەوە'و بەشێک لە موشەکێکی ئێرانی بەر بنکەی ئاسمانیی ڕامات دافید کەوتوون لە کاتی هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووی ئێراندا.