بەغدا - INA
عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە بانگهێشتنامەیەکی لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیاوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز لە مۆسکۆ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە عێراق ئەلبروس کوتراشێڤ..
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆز دوو پەیامی پیرۆزبایی دەس نوسی لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا بەڕێز ڤلادیمێر پوتین و سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بەڕێز میخائیل میشوستین پێشکەش کرد و تێیدا جەختیان لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە، کە لەسەر دۆستایەتی و ڕێزگرتنی یەکتر بنیات نراوە و خواستی خۆیان بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش بە شێوەیەک دەربڕی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات و بەشداربێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی".
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێگەییشت بۆ بەشداریکردن لە هەشتەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتان و حکومەت و بەشداری کردن لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز کە لە 27ی تشرینی یەکەم داهاتوو لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

