بەدواداچوون – INA

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە ئیسرائیل سنوورەکانی بەزاندووە و بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هەموو جیهان.

ئەردۆغان ڕایگەیاند: ئیسرائیل سنوورەکانی بەزاندووە و بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هەموو جیهانو جەختیشی کردەوە کە ڕاگرتنی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی هاوبەشە، و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی نەهامەتییەکانی مێژوو ئەرکی سەرشانی هەمووانە.

ئەردۆغان هۆشداری دا لەوەی کە بەردەوامبوونی ئەوەی بە ملھوڕیی ئیسرائیل وەسفی کرد، وادەکات هەموو مرۆڤایەتی باجەکەی بدات، نەک تەنها ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.