بەدواداچوون – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە پەنابردن بۆ هێز و ڕێکارە نایاسایییەکان زیان بە ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەگەیەنن.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەنابردن بۆ هێز و ڕێکارە نایاسایییەکان لە مەیدانی سەربازیدا زیان بە هەر ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی دەگەیەنن، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی (ئیسرائیل) بەرامبەر ئاگربەست لە لوبنان، زیان بە ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەگەیەنێت.
وتیشی: پێویستییەک هەیە بۆ دابینکردنی کەمترین ئاستی کەشوهەوای گونجاو بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی هەر پڕۆسەیەکی دیپلۆماسی، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتن لە ڕێگەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ ئاگربەست و گۆڕینی هەڵوێستەکانی، زیان بە ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەگەیەنێت.

