بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە تۆڕێکی نێودەوڵەتییان هەڵوەشاندووەتەوە و دەستیان بەسەر کیلۆگرامێک ماددەی کریستاڵدا گرتووە لە پارێزگای میسان.
بەڕێوەبەرایەتییەکەلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕاوەدوونانی تۆڕە تاوانکارییە فرەسنوورەکان، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی میسان، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگرییەوە، توانیویەتی تۆڕێکی تاوانکاری نێودەوڵەتی هەڵبوەشێنێتەوە کە لە سێ تۆمەتباری خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی پێکهاتبوون، کە پسپۆڕ بوون لە قاچاخچێتی و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری کریستاڵ بۆ ناوەوەی عێراق".
ڕوونیشی کردەوە کە "ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونێکی وردی جووڵەی ئەندامانی تۆڕەکە ئەنجامدرا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا (بەسەر گەرم سەرپێچی)، و لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا کیلۆگرامێک ماددەی هۆشبەری کریستاڵیان پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە".
راگهیندراوهكه ئاماژهی بۆ : "ئەم ئۆپەراسیۆنە گورزێکی کوشندەیە بۆ سەر ئەو تۆڕانەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کە ئاسایشی کۆمەڵگە و سەلامەتی ڕۆڵەکانی دەکەنە ئامانج"، جەختیشی کردەوە کە "دەزگا هەواڵگری و مەیدانییەکانی بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی بازرگانانی ئەو ژەهرە هۆشبەرانە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، ئەمەش بە پاڵپشتییەکی گەورەی دەسەڵاتی دادوەریی دادپەروەری عێراق".
هاوكات دووپاتی کردەوە کە "ڕێگە بە هیچ لایەنێکی تاوانکار نادرێت کە عێراق بکاتە ڕێڕەو یان مەیدانێک بۆ چالاکییە تاوانکارییەکانی خۆی".

