بەغداد - INA

پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی (کردنی بە پشوو) بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند؛ وەک ئامادەکارییەک بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی سپایکەر.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سەڵاحەدین لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "پارێزگاری سەڵاحەدین، هەیثەم زەهوان، ڕێنماییداوە بە پشووی فەرمییه‌ لە فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 11ی حوزەیرانی 2026، هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییە تایبەتەکان بۆ یادکردنەوەی دوانزەهەمین ساڵیادی تاوانی سپایکەر."

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، پارێزگار جەختی کردووەتەوە کە "ئەم بڕیارە بۆ ئاسانکارییە لە بەشداریکردنی کەسوکاری شەهیدان و هاوڵاتیان لە ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەکەدا، جیا لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە ڕێکخستنی، خزمەتگوزاری و ئەمنییە تایبەتەکان بەم بۆنەیەوە، بە شێوەیەک کە مسۆگەریی ئەنجامدانی چالاکییەکان بکات بەو شێوازەی شایستە بێت بە قوربانیدانی شەهیدانی سپایکەر و یادەوەرییان زیندوو ڕابگرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد کە "تاوانی سپایکەر یەکێکە لە قێزەونترین تاوانە تیرۆریستییەکان کە ڕۆڵەکانی عێراقی کردە ئامانج"، و جەختی لەسەر گرنگیی یادکردنەوەی قوربانیدانی شەهیدان و چەسپاندنی بەهاکانی یەکڕیزیی نیشتمانی و وەفاداری بۆ خوێنی پاکیان کردەوە.