وەزیری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز "بە شێوەیەکی واتادار" ڕووی لە زیادبوون کردووە.
وەزیری وزە کریس ڕایت ئاماژەی دا بەوەی ئەم پێشهاتە هێمایەکە بۆ گەڕانەوەی دۆخێکی "تا ڕادەیێک ئاسایی" لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا.
ڕایت ڕۆژی سێشەممە لە میانەی وتارێک لە کۆنفرانسی شورای ئەتلانتیک ئاماژەی بەم زیادبوونە کرد.
تەنگەی هورمز، کە نزیکەی بیست لە سەد لە نەوتی جیهان و بەشێکی گرنگ لە گازی سروشتی لێوە دەگوازرێتەوە، لە مانگەکانی ڕابردوودا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە تووشی دۆخی نائاسایی بووە.
بەپێی داتاکانی چاودێریکردنی کەشتیوانی، لە چەند ڕۆژی دواییدا ژمارەیەک کەشتیی بارهەڵگری گازی سروشتی قەتەر توانیویانە بە سەرکەوتوویی لە هورمز تێپەڕ ببن، کە ئەمە بە نیشانەی گەڕانەوەی متمانە بۆ بەکارهێنەرانی تەنگەکە دادەنرێت.

