بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ثائیر غانمی، ئامادەیی تۆڕەکەی بۆ تەرخانکردنی سەرجەم تواناکانی لە کەرتی ڕاگەیاندندا بۆ پاڵپشتیکردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێ دووپات کردەوە.
ئەمە لە میانی دیدارێکی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداران، بە هاوڕێیەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە، سەنا سەعید، لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، یوونس مەحموود و چەند ئەندامێکی فیدراسیۆنەکەدا هات.
هەردوولا ئاسۆکانی هاوبەشی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی میدیاییان تاوتوێ کرد بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەردوولا بگەیەنێت، و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی کاروانی هەڵبژاردە و یانە عێراقییەکان و بەهێزکردنی دەستکەوتەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستە جیاجیاکاندا.
غانمی جەختی لەسەر ئامادەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کردەوە، بە سەرجەم کەناڵ، بەڕێوبەرایەتی و نووسینگەکانییەوە، بۆ تەرخانکردنی تواناکانی لە بواری ڕاگەیاندندا بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بە شێوەیەک کە دەرفەتەکانی پەرەپێدانی تۆپی پێی عێراقی بەهێزتر بکات و ئەنجامی ناوازە لە شایستە ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بەدەست بهێنرێت.
لای خۆشیەوە، یوونس مەحموود ستایشی ئەو ڕۆڵە میحوەرەییەی کرد کە ڕاگەیاندنی وەرزشی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیدا دەیگێڕێت، و جەختی لەسەر گرنگیی هاوکاری لەگەڵ تۆڕەکەدا کردەوە لە قۆناغی داهاتوودا وەک دامەزراوەی ڕاگەیاندنی فەرمیی دەوڵەت.
ئاماژەی بە پەرۆشیی فیدراسیۆنەکەش کرد بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش، بە شێوەیەک کە خزمەت بە وەرزشی عێراقی بگەیەنێت و ئامادەیی میدیایی بەهێزتر بکات.


