نێودەوڵەتی – INA
سوپای داگیرکەری (ئیسرائیل)، ئەمڕۆ سێشەممە، کوژرانی 30 ئەفسەر و سەرباز و برینداربوونی 1291ی دیکەی لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە ڕاگەیاند.
هۆکانی ڕاگەیاندن لە زاری سوپای (ئیسرائیل)ـەوە گواستیانەوە کە: "48 ئەفسەر و سەرباز لە شەڕەکانی باشووری لوبناندا لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا بریندار بوون."
ئهوهیش هاتووه کە "30 ئەفسەر و سەرباز کوژراون و 1291ی دیکەش بریندار بوون لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە."
لە درێژەدا هاتووە کە "75 لە سەرباز و ئەفسەرەکان برینیان سەختە و 146ی دیکەش دۆخی تەندروستییان ناوەندە."


