دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ پشتیوانیکردن لە ڵینزی گراهام سیناتۆری کارۆلینای باشوور ڕایگەیاند، ئەمەریکا لە ماوەی دوو هەفتەی دیکەدا "سەرکەوتنی تەواو" بەسەر ئێراندا ڕادەگەیەنێت.
ترامپ وتی "ئێمە ئێستا لە گفتوگۆداین و ئەوان دەیانەوێت ڕێککەوتنێکی زۆر باش بکەن، ئەوان ئامادەن هەموو شتێکمان پێ بدەن، ئامادەن دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بن."
سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی "پێموایە لەم شەڕەدا سەردەکەوین، بەڵام ئێوە بەڕاستی لە دوو هەفتەی داهاتوودا کاتێک سەرکەوتنی تەوامان ڕاگەیاند، سەرکەوتن دەبینن. سەرکەوتنێکی تەواو دەبێت، زۆر بە خێرایی ڕوودەدات، نرخی نەوتیش بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دادەبەزێت."
دۆناڵد ترامپ هەروەها ڕۆژی دووشەممە لە دوایین پەیامی خۆیدا سەبارەت بە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سوشیال نووسیویەتی "هەردوولا، ئیسرائیل و ئێران، بەدوای ئاگربەستی دەستبەجێدا دەگەڕێن! دانوستانە کۆتاییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەرەوپێش دەچێت، مەگەر نەزانی یان گەمژەیی ڕێگری لێبکات. گەمارۆکە لە شوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە و بە هێزێکی تەواوەوە جێبەجێ دەکرێت تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی. دەبێت شتەکان بە خێرایی جێبەجێ بکرێن."


