ههولێر - INA
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان کار لەسەر کاراکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی گرنگ لە پسوولەی خۆراکدا دەکات لەوانە زیادکردنی ناوی منداڵ، بۆ ئەوەی مامەڵەی هاونیشتمانیان لەو بوارەدا ئاسانکاری زیاتری بۆ بکرێت، ئەمڕۆ یەکێک لە خزتمەگوزارییەکان لە هەولێر کارا کرا.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند: لەمڕۆوە خزمەتگوزاری زیادکردنی ناوی منداڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر کارا کراوە و هاووڵاتیان دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە وەرگرن.
ههروهها وتیشی زیادکردنی ناوی منداڵ، تەنیا ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە خوار 12 ساڵە. ئێستا جگە لە پارێزگای هەولێر ئەم خزمەتگوزارییە لە پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارایە.
ههروهها بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند خزمەتگوزارییەکی نوێ بەردەست دەبن، کە بریتین لە: تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێک بۆ بریكارێکی دیکە یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە تازە هاوسەرگیریان كردووە و پێشتر پسوولەی خۆراکیان نەبووە.


