یانەی زاخۆ جموجۆڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی تازە بۆ تیپەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکرد و چاوەروان دەکرێت لەم چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی یەکلایی بکرێتەوە. بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا یانەی زاخۆ گفتوگۆیەکانی لەگەڵ راهێنەری تونسی ماهر کەنزاری دەستپێکردووە. ماهر کەنزاری لە دایکبووی 1973یە لە تونس و پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی تونس …