بەغداد - INA

بەغدادی شاری داهێنانی ئەدەبی سەر بە ڕێکخراوی یونسکۆ، لە بارەگای خۆی لە "بەیتی حیکمە"، ئەمڕۆ سێشەممە، چالاکییەکانی خولی یەکەمی فێستیڤاڵی کتێبی بەغداد "بازاڕی کتێب"ی دەستپێکرد، وەک فێستیڤاڵێکی ڕۆشنبیریی وەرزی کە ساڵانە چوار جار ڕێکدەخرێت، و تایبەتە بە تیشکخستنە سەر دیارترین بڵاوکراوە ئەدەبی و فیکرییە نوێیەکان لە بەغداد، عێراق و جیهانی عەرەبیدا.

صادق ڕەحمە محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەغدادی شاری داهێنانی ئەدەبی – یونسکۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەم فێستیڤاڵە تەنها پێشانگایەکی بازرگانی نییە بۆ فرۆشتن یان بەبازاڕکردنی کتێب، بەڵکو پڕۆژەیەکی مەعریفی و ڕۆشنبیرییە کە ئامانجی بەرزڕاگرتنی بەرهەمە داهێنەرانە و فیکرییە هاوچەرخەکانە، و ڕەخساندنی فەزایەکە بۆ دیالۆگی ڕەخنەیی و کارلێکی ڕۆشنبیری لە نێوان نووسەران، وەرگێڕان، ڕەخنەگران و خوێنەراندا."

وتیشی: "فێستیڤاڵەکە ئامانجی چەسپاندنی بەهای مەعریفی کتێبە لە دەرەوەی چوارچێوە بازرگانییەکان، و هاندانی خوێندنەوەی هۆشیارانەیە کە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دامەزراوە، لەگەڵ دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان چالاکوانانی کایەی ڕۆشنبیریدا، جیا لەوەش بۆ بەگەڕخستن و زیندووکردنەوەی بزووتنەوەی ئەدەبی و مەعریفییە بە شێوەیەکی خولی و بەردەوام، و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگادارییە لەسەر بەرهەمە ئەدەبی و فیکرییە نوێیەکانی عێراق و عەرەب."

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی بەغدادی شاری داهێنانی ئەدەبی - یونسکۆ ڕایگەیاند: "فێستیڤاڵەکە گەنگەشەی 20 کتێبی کردووە کە لە ڕیزی دیارترین بڵاوکراوەکانی ساڵی 2026دا هەڵبژێردراون، لەوانەش کتێبی (قصيدة القناع في الشعر العربي المعاصر) لە نووسینی ڕەخنەگر ڕەعد زوبەیدی، کتێبی (المرأة وفلسفة التناقضات: دراسة سوسيو ثقافية مغايرة) لە نووسینی ڕەخنەگر سەمیر خەلیل، کتێبی (منابع سلطة الوهم) لە نووسینی نووسەر جەمال جاسم ئەمین، کتێبی (توهج النص: دراسات نقدية) لە نووسینی نووسەر عەبدولباقی خەزرەجی، و کتێبی (تكنو – ثقافة الرواية في التداول المعرفي) لە نووسینی ڕەخنەگر ئیسماعیل ئیبراهیم عەبد."

ئاماژەی بەوەشکرد کە "کۆڕەکە تیشکی خستووەتە سەر کتێبی (لم يكن بمقدور قلبي الكلام: قصائد لحظة) لە نووسینی شاعیر هەیثەم تەیب، ڕۆمانی (أميركية في الشماعية) لە نووسینی ڕۆماننووس عەلی جاسم سەواد، کتێبی (صناعة الخرافة وما بعد الرواية) لە نووسینی نووسەر سوهەیل نەجم، و دیوانی (عميان بصباحات ملونة) لە نووسینی شاعیر حەمید ساعدی."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە دانیشتنی دووەمدا گەنگەشەی چەندین بڵاوکراوەی ئەدەبی و فیکری کرا، لەوانە ڕۆمانی (نوائح سومر) لە نووسینی ڕۆماننووس عەبدولستار بەیزانی، کتێبی (أميري بركة: مختارات شعرية) لە نووسینی نووسەر سادق ڕەحمە محەمەد، کتێبی (النص والنظرية) لە نووسینی ڕەخنەگر محەمەد یونس محەمەد، و کتێبی (حتى مطلع الفجر: سيرة سجين سياسي) لە نووسینی نووسەر خزر عەبدولڕەحیم."

ئەوەشی خستەڕوو کە "دانیشتنەکە کتێبی (نظرات معلقة) لە نووسینی نووسەر ڕیم جەبار ناسری، کتێبی (إيران المجهولة: وجوه وحكايات) لە نووسینی نووسەر حەمدی عەتتار، کتێبی (محطات سينمائية) لە نووسینی ڕەخنەگری سینەمایی عەلی حەموود حەسەن، کتێبی (النوم مع سحلية ميتة) لە نووسینی ئەدیب سەعد عۆدە، لەگەڵ کتێبی (معرض استعادي) لە نووسینی نووسەر ثائر ئیبراهیمی بەسەرکردەوە."

ئەلعەلی ڕوونکردنەوەی دا کە "ڕێکخستنی فێستیڤاڵی کتێبی بەغداد (بازاڕی کتێب) لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغدادی شاری داهێنانی ئەدەبی – یونسکۆدایە، بۆ گەشەپێدانی دیمەنی ڕۆشنبیریی عێراق، و بەرزڕاگرتنی بڵاوکراوە نوێیەکان، و دابینکردنی سەکۆیەکی بەردەوام بۆ دیالۆگی مەعریفی و ڕەخنەیی لە نێوان لایەنە جیاجیاکانی ناوەندی ڕۆشنبیریدا."