ههولێر - INA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.
نووسینگهی راگهیندنی سهرۆكی حكومهتی كوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد".
لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.
