بەغداد - INA

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، ئەمڕۆ سێشەممە، تۆمارکردنی زیاتر لە ٤٥ هەزار سەرپێچیی ڕاگەیاند، و لە کاتێکدا جەختی کردەوە کە زۆربەی ڕووداوەکان بەهۆی خێرایی لێخوڕینی زۆرەوەن، ئاماژەی بە ئەگەری ڕوودانی هەندێک هەڵەش کرد لە پرۆسەی تۆمارکردنی سەرپێچییەکاندا.

فەریق عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "ژمارەی سەرپێچییە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە ٤٥,٣٨٤ سەرپێچی"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ڕەزامەندی لەسەر ٤١,٠١٤ دانەیان دراوە."

تیشکیشی خستە سەر "ئەگەری ڕوودانی هەڵە لە تۆمارکردنی سەرپێچییەکاندا"، هاوكات ڕوونیکردەوە کە "ڕێژەی بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە."