بەغداد – INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە، گرنگیی چەسپاندنی زمان و بنەماکانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی لە رائید فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی عێراق و شاندی هاوڕێی کرد."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا پەرەسەندنەکانی دۆخی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و ناوچەیی، هاوشان لەگەڵ ئەو ڕێگایانەی کە گەرەنتی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و پاڵنانی هەوڵەکانی گەشەپێدان دەکەن، تاوتێکران."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار جەختی کردووەتەوە لەسەر "گرنگیی چەسپاندنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا، و بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی هاووڵاتییان لە ڕووی ئاسایش، خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی بەردەوامەوە."
ڕوونیشیکردەوە کە "سەرۆکایەتی کۆمار پەرۆشە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییانەی کە یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکەن و بنەماکانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا دەچەسپێنن."
لەلای خۆیەوە، رائید فەهمی پاڵپشتیی حزبەکەی بۆ سەرجەم ئەو هەوڵانە دەربڕی کە ئامادەکراون بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت و خزمەت بە پرۆسەی بنیاتنان و پێشکەوتن بکات.