بەغداد - INA

وزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتی کردەوە کە هیچ پاشەکشەیەک لە کارکردن بە تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکانی هاتوچۆ و پرسی کامێراکانی چاودێریدا نییە.

لیوا میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "ژمارەی گشتیی ئۆتۆمبێلەکان لە عێراقدا زیاتر لە ٧ ملیۆن ئۆتۆمبێلە، هاوکات زیاتر لە ١٣٩ هەزار ئۆتۆمبێل و ١٧٩٥ ماتۆڕسکیل وەک ژمارەی نوێ تۆمارکراون."

ئاماژەی بەوەش کرد: "هیچ پاشەکشەیەک لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نوێیەکان لە کارووباری هاتوچۆدا نییە و لە پرسی کامێراکانیشدا پاشەکشەمان نەکردووە."