بەغداد – INA
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ سێشەممە، پشتیوانیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی لە پشت حکومەتەوە لە ڕووی پەرلەمانی، سیاسی و میدیاییەوە بۆ سەرخستنی بەرنامە چاکسازییەکەی دووپاتکردەوە، هاوکات لەسەر پێویستیی خێراکردنی پرۆسەی تەواوکردنی کابینەی وزاری لە زووترین کاتدا ڕێککەوتن.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی لە نووسینگەی سهید حەکیم، بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سازکرد، بە مەبەستی تاوتێکردنی ئەو دۆسیانەی کە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بڵاوکرابوونەوە."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئامادەبووان باسیان لە کاروباری حکومەت کرد، و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دیدگایەکی گشتگیری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری خستەڕوو، لەگەڵ کۆمەڵێک چارەسەر کە پاڵپشتی چوارچێوەی هەماهەنگییان بەدەستهێنا، بەتایبەت ئەو پێشنیازانەی کە تایبەتن بە چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا، و کاراکردنی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت."
ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر ئامادەکردنی کاغەزێکی کار بە ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی کە گرنگترین دۆسیە نیشتمانییەکان لەخۆبگرێت و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەتدا بخرێتەڕوو بۆ ڕێککەوتن لەسەری"، هەروەها جەختیشیکردەوە لەسەر "پشتیوانیی سەرجەم هێزە سیاسییەکان لە پشت حکومەتەوە لە ڕووی پەرلەمانی، سیاسی و میدیاییەوە بە مەبەستی سەرخستنی بەرنامە چاکسازییەکەی، و ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی خێراکردنی تەواوکردنی کابینەی وەزاری لە نزیکترین کاتدا."

