بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ٨ پارێزگا لە نیوەی پلەی کوڵان (٥٠ پلەی سەدی) نزیک دەبنەوە.
دەستەی کەشناسی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سبەی چوارشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرز دەبنەوە."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: "دهۆک و سلێمانی ٣٨، هەولێر ٤٠، نەینەوا ٤٢، کەرکووک و سەلاحەددین ٤٣، بەغداد و دیالە و ئەنبار ٤٤، کەربەلای پیرۆز و بابل ٤٥، واسیت و دیوانییە و نەجەفی پیرۆز ٤٦، میسان و زیقار و موسەننا و بەسڕە ٤٧ پلەی سەدی."
ئەوەش خراوەتەڕوو: "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن و لە ناوچەی باکووریش کەمێک بەرز دەبنەوە."
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: "ڕۆژی هەینی کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرانسەری وڵاتدا، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باشووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردووەتەوە: "شەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرانسەری وڵاتدا، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن و لە ناوچەی باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە."



