نێودەوڵەتی – INA
سوپای داگیرکەری ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی شاری "سور" و کەمپەکانی دەوروبەری لە باشووری لوبنان کرد بۆ ئەوەی دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن.
سوپای داگیرکەر ڕایگەیاند: "پێویستە لەسەر دانیشتووانی شاری سور، گەڕەکی مەسیحییەکان لە شارەکەدا و کەمپەکانی دەوروبەری لە باشووری لوبنان، بە شێوەیەکی تەواو و بەپەلە ناوچەکە چۆڵ بکەن."
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەدا، تۆپخانەکانی ئیسرائیل دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی شارۆچکەی "سەریفا" لە قەزای سور لە باشووری لوبنان.


