بەغداد – INA

دەستەی کارگێڕی کاتیی یانەی مینا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاهێنەر "حوسێن عەبدولواحید"ی وەک بەڕێوەبەری هونەریی تیپی یەکەمی یانەکە دەستنیشانکرد.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "دەستەی کارگێڕی کاتیی یانەی مینا بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنی ڕاهێنەر حوسێن عەبدولواحید وەک بەڕێوەبەری هونەریی تیپی یەکەمی تۆپی پێ بۆ وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧."

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "عەبدولواحید سەرپەرشتی دۆسیەی گرێبەستە تایبەتەکانی تیپەکە دەکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە بۆ بنیاتنانی تیپێک کە توانای ڕکابەری هەبێت و ئاواتەکانی هاندەرانی (سەفانە) بەدی بهێنێت."