بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڕایگەیاند کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هەڵوەشێندراونەتەوە.

ئاژانسەکە لە زاری "کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و ڕێڕەوە ئاسمانییەکانی ئێران"ەوە گواستییەوە: "لە دوای دەرکردنی ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی بۆ گەشتە ئاسمانییەکان لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێرانەوە سەبارەت بە داخستنی کایەی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای وڵات، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی سەرانسەری وڵاتدا تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هەڵوەشێندرانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "لەو ماوەیەدا هیچ گەشتێکی ئاسمانی ئەنجام نادرێت".