بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێرانی، ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی دژی خاکە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند.
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان و بەتایبەتی لە باشووری لوبنان، دوژمنی زایۆنیستی گورزی زۆر توندتری بەردەکەوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد کە : "دوای وەشاندنی وەڵامێکی بەئازار لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بۆ ئەم قەوارەیە لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی گەلی لوبناندا، ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکان ڕادەگەیەنین"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پێویستە قەوارەی زایۆنیستی ساختە و پاڵپشتیکارانی ئامۆژگاری و پەندیان لەم وەڵامە وەرگرتبێت".


