بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی مێهری ئێرانی، ڕایگەیاند کە هیچ تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی شیراز تۆمار نەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، بەئامانجگرتنی سیستمەکانی بەرگریی ستراتیژی لە ئێران و فڕۆکەخانەی شیرازیان ڕاگەیاندبوو.

لای خۆشییەوە، وتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هێرشەکانمان بۆ سەر سیستمەکانی بەرگریی ستراتیژی لە ئێران کۆتایی پێهێنا".

لەلایەکی دیکەوە، ڕادیۆی ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە "هێزی ئاسمانی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر قوڵایی خاکی ئێران، و هێرشەکان فڕۆکەخانەی شیرازیان لە باشووری ئێران گرتووەتەوە".