بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت عەبدولحوسێن موسەوی، دامەزراندنی یانەکانی ئەندازیاریی ژیریی دەستکردی لە چەند زانکۆیەکدا ڕاگەیاند.

موسەوی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "بە هەنگاوی پشتبەستوو بەرەو داهاتوو، ئەمڕۆ ڕەزامەندیمان دا لەسەر دامەزراندنی (یانەکانی ئەندازیاریی ژیریی دەستکرد) لە زانکۆکانماندا، ئەمەش دوای دامەزراندنی دە کۆلێژی ژیریی دەستکرد، کە ئەمە دەبێتە کۆڵەکەیەکی نوێ بۆ بەهێزکردنی گەنجانمان لە داڕشتنی داهاتووی دیجیتاڵیدا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "پیرۆزبایی لە زانکۆکانی کەربەلای پیرۆز، بابل، تەکنیکی باشوور، ئەلفارابی، و کۆلێژی زانکۆیی ئەلحوسێن دەکەین، و چاوەڕوانی تەواوبوونی پێداویستییەکانین لە زانکۆکانی زیقار، سۆمەر، شەترە، و ئەلعەین بۆ ئەوەی ئەوانیش پەیوەست بن بەم کاروانەوە، هەموو پێزانینێکیش بۆ هەردوو زانکۆی بەغدا و تەکنەلۆجیا هەیە بۆ پێشەنگایەتییان و پێشکەشکردنی نموونەیەکی ئەکادیمیی سەرنجڕاکێش".

جەختیشی کردەوە کە "بونیادنانی لێهاتووییە دیجیتاڵییە نیشتمانییەکان، باڵاترین وەبەرهێنانی ئێمەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق لەسەر نەخۆشەی ئابووریی زانیاریی جیهانیدا".