بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت، بە ڕێژەی زیاتر لە 3% بەرز بووەوە دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە.

نرخی نەوت بە بڕی زیاتر لە 3 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بووەوە دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە (ئیسرائیل) هێرشی نوێی کردە سەر لوبنان سەرەڕای ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ ئاڵوگۆڕی هێرشەکان لە نێوان ئێران و (ئیسرائیل)، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی ئومێدەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لەسەر ئاستێکی فرەوانتر و دەستپێکردنەوەی ڕەوانیی گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی ئەمریکی 3.27 دۆلار یان بە ڕێژەی 3.61% بەرز بوونەوە و گەیشتنە 93.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا گرێبەستە داهاتووەکانی خاوی برێنت 3.49 دۆلار یان بە ڕێژەی 3.75% بەرز بوونەوە و گەیشتنە 96.58 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سەرچاوە: ئەلعەرەبییە