ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە ئیسرائیلەوە ئاماژە بەوە دەکەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ دوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دۆخەکەی لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوە سەربازییەکان هەڵسەنگاندووە، لەنێویاندا ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل.

بە پێ ڕاگەیاندنەکان سەرۆک دۆناڵد ترامپ داوای لە ئیسرائیل کردووە دان بە خۆیدا بگرێت و هێرشی تۆڵە کردنەوە نەکات.

پێشتریش سەرچاوەیەک لە ناو هێزی بەرگری ئیسرائیلی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، هەر کاتێک فەرمانیان پێبدرێت ئامادەن بۆ هێرش کردن و گوتیشی " ڕژێمی ئێران 11 مووشەکی گرتووەتە ئیسرائیل."

هەر پاش هێرشەکانی شەوی یەکشەممەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلسەرۆک ترامپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند ئەم هێرشانە یارمەتیدەر نابن بۆ وتووێژەکان لەسەر ڕێککەوتن. هەروەها داوای کردووە ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان بۆ ڕێککەوتن.