بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ مازن قازی،هاوتا ئوردنییەکەی، هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرد.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین : شاندە عێراقییەکە چەندین پرسی گرنگی لەگەڵ لایەنی ئوردنی تاوتوێ کردووە، لەوانە بۆڕی نەوتی بەسرە-عەقەبە، بەستنەوەی کارەبا، و دۆسیە ئەمنییەکان لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی ئێستا و جەنگی ئێران و ئەمریکا و گەرووی هورمز.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان : شاندەکە هەوڵە عێراقی-ئوردنییەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی تاوتوێ کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، پەرلەمانتار هالا جەرراد، یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن بە (INA) وت : شەرەفمەند بووین بەم دیدارە، چونکە سەردانەکەی سەرۆک حەلبووسی، یەکەم سەردانە بۆ ئوردن دوای ئەوەی پۆستەکەی وەرگرتووە.
وتیشی: چەندین پرس لەگەڵ لایەنی عێراقی تاوتوێ کرا، دیارترینیان هەڵوێستیان سەبارەت بە دەستوەرنەدان لە کاروباری عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم سەردانە دەبێتە هۆی ئەنجامدانی چەند ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن، لەوانە لە بواری ئابووری و تەندروستی و هەروەها لە بواری ڕۆشنبیری و پرسی قوتابیانی عێراقی و ئوردنی.
ووتیشی : هیوای سەقامگیری بۆ عێراق بە حکومەت و گەلەوە دەخوازین.

