بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی داد ،یەکێک هەنگاوەکانی مانگانەی فەرمانگەی چاکسازی مێرمنداڵانی ڕاگەیاند، کەتیایدا ژمارەی مێرمنداڵانی ئازادکراوی لە مانگی ئایاردا راگەیاند، کە

(149) مێرمنداڵ بوون.

محەمەد ڕازی بەحر سەهلانی ، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاکسازی مێرمنداڵان،لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەوانەی ئازاد کراون دابەش بوون بەسەر (89) مێرمنداڵی ڕاگیراو، (25)ی تریشیان پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان، و (28) دیکەش بە ئازادکردنی مەرجدار، ئەوەش بەهۆی ڕەفتاری باشیان و تێپەڕاندنی خولەکانی ڕاهێنانی پەسەندکراو، بە پشت بەستن بە ڕاسپاردەی بەشەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و پەسەندکردنی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها (6) مێرمنداڵ بەپێی لێبووردنی گشتی ئازاد کراون، لەگەڵ یەک بڕیاری پێداچوونەوە (تەمیز).

محەمەد ڕازی ، ئەوەشی خستەڕوو کە فەرمانگەی چاکسازی مێرمنداڵان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە پیشەیی و بەرپرسیارێتی، لە ڕێگەی بەدواداچوونی ورد بۆ دۆسیەی سزادراوان، و مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و مرۆییەکان لە میکانیزمی ئازادکردندا.